سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی 'حەمە گیان'ەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-12-28

42437 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا، چەند کەسێک 'حەمە گیان' بە سەگ دەترسێنن، دەرکەوت كاتی تۆمارکردنی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا، چەند کەسێک 'حەمە گیان' بە سەگ دەترسێنن، دەرکەوت كاتی تۆمارکردنی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند کەسێک "حەمە گیان" بە سەگ دەترسێنن، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سەرای راسپارد کە بەپەلە لێکۆڵینەوە لەکات و شوێنی تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆکەدا بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دەرکەوت کە تۆمارکردنی ئەو گرتەیە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیانیش دڵنیادەکاتەوە، کە رێگە بە کارێکی لەو شێوەیە و دووبارەبونەوەی نادەن کە لە دژی "حەمە گیان" و ھەر کەسێکی دیکە بکرێت.