سەردێڕ:

ئایا ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە رێککەوتن پلانی چی دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-12-28

12266 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێم دڵنیاییان داوە لە ئەگەرى رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پلانى دیکەیان بۆ دابەشکردنى موچە هەبێت.


سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێم دڵنیاییان داوە لە ئەگەرى رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پلانى دیکەیان بۆ دابەشکردنى موچە هەبێت.

ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "گەشبین نین بەوەى هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، چونکە رێگرەکان زۆرن دواى سەرى ساڵیش هەرێم دەبێتە کارتێکى هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکانى عێراق."  

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەرى رێککنەکەوتن لەگەڵ بەغدا شاندى هەرێم دڵنیایی کردوونەتەوە، کە بێپلان نین و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بە داهاتى ناوخۆ و پرسی چاکسازیی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخى دارایی موچەى فەرمانبەران دابینبکەن.

باسى لەوەشکرد، شاندەکە بێئومێد نەبوون و هەموو هیواکان لەسەر بەردەوامى دانوستانەکان هەڵچنراوە.   

پێشتریش، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، رازین بە پشکی کورد لە بودجەی عێراق و پێوەی پابەند دەبن و ئامادەن ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستبکەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی دانوستانکاری هەرێم چووە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی یاسایی و دارایی و سامانە سرووشتیەکان کۆبوونەوە، هاوکات، هەریەک لە فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی و كۆمه‌ڵ بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.