سەردێڕ:

روسیا بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی بۆ کەسانی سەرو ٦٠ ساڵ پەسەندکرد

فۆتۆ: 
2020-12-26

745 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی روسیا بەکارھێنانی ڤاکسینی سپۆنتیکی بۆ کەسانی سەرو ٦٠ ساڵ پەسەندکرد.
پێشتر بەھۆی ئەوەی لە قۆناغی تاقیکردنەوەی کلینیکی لەسەر ئەم توێژە ئەنجام نەدرابوو بەکارھێنانی ڤاکسینەکە بۆ ئەو توێژە پەسەند نەکرابوو، بەڵام دواتر و بەشێوەی سەربەخۆ ڤاکسینەکە تاقیکراوەتەوە و بەکارھێنانی پەسەندکراوە.
ئەمەلەکاتێکدایە، لە مانگی ئابدا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا سەرکەوتنی یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەوەش بووە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان.
دواتر زانایانی روسیا راپۆرتێکیان لەسەر ڤاکسینەکە بڵاوکردەوە، کە تەندروستی ئەو وڵاتە رەزامەندی لەسەر نیشاندا و تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ھەموو ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە دژە تەنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە دروستکردووە و ھیچ کاریگەرییەکی خراپیشی لەسەریان نەبووە.