سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

فۆتۆ: 
2020-12-26

1504 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەشدا، رەنگە کەشی سبەینێ بۆ هەندێک پەڵەهەور بگۆڕێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرمی شارەکان بە گشتی کەمێك بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت بەم شێوەیەی خوارەوە

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٢ پلە و نزمترین ١- پلە دەبێت، لە سلێمانى ١١ بە ١- و دهۆک ١١ بە ١- و کەرکوک ١٤ بە ٣ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣ پلە و نزمترین ١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٢  بە ١ پلە، دهۆک ١٢ بە ١- و کەرکوکیش ١٥ بە ٥ پلە دەبێت.