سەردێڕ:

​پارێزەرەکەی لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە قسە بۆ ئێن ئاڕ تی دەکات

فۆتۆ: 
2020-12-25

7207 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، دادگای ئەوروپا تاوتوێی ئەو تۆمەتانەی کردووە کە لە دژی داواکارەکەی بەرزکراوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەندکردنەکەی سیاسیە، نەک یاسایی.


پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، دادگای ئەوروپا تاوتوێی ئەو تۆمەتانەی کردووە کە لە دژی داواکارەکەی بەرزکراوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەندکردنەکەی سیاسیە، نەک یاسایی.

جاهید کرکازاک پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێستا چاوەڕێن تورکیا بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دەمیرتاش ئازاد بکات.

راشیگەیاند، تورکیا ناچارە بڕیارەکە جێبەجێ بکات چونکە ئەو وڵاتە ئەندامە لە دادگای ئەوروپا و واژۆی لەسەر مادەی ٤٦ کردووە کە تێیدا هاتووە، دەبێت هەموو ئەندامان بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکەن.

پارێزەرەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەر تورکیا بڕیارەکە جێبەجێ نەکات، ئەوا سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە پرسێکی دیکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئەو وڵاتە و ئەوەش، فشاری زیاتر لەسەر ئەنقەرە دروست دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، چاوەڕێی ئەوەیان لە تورکیا دەکرد پابەندی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێت و هاوژینەکەی ئازاد بکات، بەڵام سیستمی دادوەری لە تورکیا پێویستی بە چاککردن هەیە.

رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا، بەزوترین کات سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تورکیا ئازاد بکرێت.

هاوکات، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاندووە، کە پابەندی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نابن بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و هێشتا پرۆسەی دادگاییکردنەکەی تەواونەبووە.