سەردێڕ:

دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێم سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکان هۆکارەکەیان ئاشکرانەکردووە
فۆتۆ: 
2020-12-25

54251 جار خوێندراوەتەوە

دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەفەرمی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان رانەگەیاندووە.


دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەفەرمی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان رانەگەیاندووە.

لە کاتێکدا لە وڵاتی سویدەوە ئاوات عەلی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

تا ئێستاش لەسەر دەستگیرکردنەکەی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم، هیچ راگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە و هۆکارەکەیان ئاشکرانەکردووە.

لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەشدا، هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە کەناڵی ئێن ئاڕ تییان داخست و بەشێک لە کەلوپەلەکانی کەناڵەکە شکێندران، لەکاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان گرژیی لێکەوتەوە و رێگە نەدرا کەناڵەکە روماڵی رووداوەکان بکات.

لە مانگی ئابی ئەمساڵیشدا، نوسینگەکانی هەولێر و دهۆکی ئێن ئاڕ تییان داخست و دوای ماوەیەکیش نوسینگەی کەناڵەکە لە هەولێر کرایەوە، بەڵام نوسینگەی دهۆک تا رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە نەکرایەوە، لەسەر ئەو رێگریی و ئاستەنگانەش کۆمیتەی جیهانیی پاراستنی رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) و سەندیکای رۆژنامەنوسانی هەرێم و سەنتەری میترۆ و چەندین نوسەر و رۆژنامەنوس ناڕەزایەتییەکان دەربڕی و داوایانکردن، رێگری لەکارکردنی کەناڵەکە نەکرێت و نوسینگەکانی بکرێنەوە.