سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ٨٠٠ کەس لە هەرێم دادەمەزرێنێت

فۆتۆ: 
2020-12-25

50903 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێنێت و پشكی هەرێمی كوردستان ٨٠٠ فەرمانبەرە.


پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێنێت و پشكی هەرێمی كوردستان ٨٠٠ فەرمانبەرە.

شیروان جەمال پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، "كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێ بە تایبەتی ساڵی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەدەچێت و كۆمیسیۆن پێویستی بە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە بۆ هەموو پارێزگاكان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە و بڕیارە ٨٠٠ كەس وەک فەرمانبەری كۆمیسیۆن لە كوردستان دابمەزرێن."

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، "ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بە گرێبەست بۆ كۆمیسیۆن كاریان كردووە ئەولەوییەتیان پێدەدرێت و دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەموو ناوەكانیان دەبرێتە بەغدا و دوای پێداچوونەوە دواتر دەكرێنە هەمیشەیی."

لەماوەی رابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، بەوهۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکات.