سەردێڕ:

کەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان؟

لەسەر پشکی عێراق دەبێت
فۆتۆ: 
2020-12-24

3556 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق گرێبەستێکی فەرمی هەیە و لە قۆناغی یەکەمدا، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانە لە ڤاکسینەکە دێت، ئەو کاتەی ڤاکسینەکە گەیشت پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە کە رەنگە بکەوێتە نزیک بەهاری ساڵی داهاتوو.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێشتا هەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا و چاوەڕوانی ئەو بڕەیە کە حکومەتی عێراق بە گرێبەستێکی فەرمی بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار ڤاکسینی لە کۆمپانیای فایزەر کڕیوە و بە چەند قۆناغێک ڤاکسینەکە دەگاتە بەغدا لەو ڤاکسینەی کڕیویەتی بە پشک دەداتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانە ڤاکسینە بۆ ٧٥٠ هەزار کەس بەکاردێت، چونکە هەر کەسێک دوو جار لێدەدرێت، قۆناغی یەکەمیش بەم نزیکانە ناگات، چونکە بەوەی بەرپرسانی تەندروستیی عێراق ئاماژەی پێدەدەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی نوێدا دەگات کە رەنگە مانگی دوو یان سێ بکات.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسە نوێیەکە لە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی لەچاو زۆرینەی وڵاتانی دراوسێ بەهەمانشێوەى کاتى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتاى ئەمساڵەوە.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، کە حکومەتى عێراق گرێبەستى فەرمى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر واژۆکرد لەبارەى دەستخستنى ڤاکسینى کۆرۆناوە.