سەردێڕ:

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ مەسیحیەکانی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2020-12-24

407 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەسیح رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه‌. دەشڵێت، "هاوڵاتیانی مه‌سيحى دڵنياده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هەموو توانايه‌ك ده‌خه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانيان له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌".

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح "سڵاوى خواى لێ بێت" له‌ خوشك و برايانى مه‌سيحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان به‌ گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ته‌بايى، ئاشته‌وايى، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنى زياتر له‌ عێراق، ناوچه‌كه‌ و جيهان، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد_19ـه‌وه‌، ڕێوڕه‌سمى گه‌وره‌ى جه‌ژن ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵام بێگومان يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح به‌ شكۆدارييه‌وه‌ له‌ دڵى هه‌موواندا ده‌كرێته‌وه‌ و به‌رز ڕاده‌گيرێت. هيوادارم ياد و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له‌ كه‌ش و دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌م ياده‌ پيرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى ته‌بايى و فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى و به‌ ماڵ و نيشتمانى خوشك و برايانى مه‌سيحيش ده‌مێنێته‌وه‌. هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ ته‌بايى، يه‌كڕيزى، خۆڕاگرى و قوربانيدان، ڕۆژگارى سه‌خت و كێشه‌ و قه‌يرانى زۆرمان به‌ڕێكردووه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ و په‌تا و قه‌يرانه‌كانيش تێده‌په‌ڕێنين و داهاتوويه‌كى باشتر چاوه‌ڕێمانه‌.

هاووڵاتیانی مه‌سيحى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو هه‌وڵ و توانايه‌ك ده‌خه‌ينه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانيان له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌ و شوێنه‌وارى شه‌ڕيان به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌مێنێت، تا ئاواره‌كانيان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و ئارامى، ژيان، دڵنيايى و بووژانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆياندا ببه‌نه‌وه، جارێكى دى ئاواره‌ نه‌بنه‌وه و هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.

جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح و ساڵی تازه‌ی زایینی له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.