سەردێڕ:

مەسیحیەکانى هەرێمی کوردستان یادى لەدایکبونى حەزرەتى عیسا دەکەنەوە

فۆتۆ: 
2020-12-24

744 جار خوێندراوەتەوە

قەشە ئەیمەن عەزیز رایگەیاند، ئەمشەو مەراسیمى جەژنى لە دایکبونى حەزرەتى عیسا دەستپێدەکات و ئاهەنگەکانیش تاوەکو رۆژى ٦ى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبن.


قەشە ئەیمەن عەزیز رایگەیاند، ئەمشەو مەراسیمى جەژنى لە دایکبونى حەزرەتى عیسا دەستپێدەکات و ئاهەنگەکانیش تاوەکو رۆژى ٦ى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبن.

قەشە ئەیمەن عەزیز قەشەى کڵێساى مارى یوسف لە سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "ئێمە داوا لە خودا دەکەین سەرجەم مرۆڤایەتى لە مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزێت و پەیامى ئێمەش لەم بۆنەیەدا ئاشتییە بۆ هەموو مرۆڤایەتى."

ئەوەشى خستەڕوو، "حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى وەزارەتى تەندروستیەوە تایبەتى بۆ بەرێوەچونى ئاهەنگەکان پێداوین لە پێناو پاراستنى تەندروستى هەموواندا."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوێنێ چوارشەممە، حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی مەسیحیەکانەوە، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.