سەردێڕ:

فازڵ نەبی: ٢٠٢١ ساڵێکی سەختی دارایی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2020-12-23

4451 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا دەزانێت دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی خراپە بۆیە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. دەشڵێت، ۲۰۲۱ ساڵێکی سەختی دارایی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.


بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا دەزانێت دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی خراپە بۆیە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. دەشڵێت، ۲۰۲۱ ساڵێکی سەختی دارایی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "شاندی هەرێم دواکەوت لە چوونی بۆ بەغدا و هەردولاش نەیانتوانی لەسەر یاسای قەرز لەگەڵ یەكدا بگەنە رێککەوتن و پێویستە شاندێكی سیاسی خاوەن بڕیار بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتن بکات لەسەر پشکی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت، ئەوا بەغدا لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١دا پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەبڕێت. وتیشی، "لە پرۆژەیاساكەدا غەدر لە هەرێم کراوە و دوو ترلیۆن دیناری لێ کەمکراوەتەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ساڵی داهاتوو گرفتی موچە بۆ فەرمانبەران دروست نابێت ئەگەر بەغدا پابەند بێت بە رێککەوتنەکانەوە بۆ هەرێمیش ساڵی ئایندە لە رووی داراییەوە ساڵێكی سەخت دەبێت.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ببینە: