ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دێنە پەرلەمانی کوردستان و، دەشڵێت، "بڕیارە کە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە".

سامان ئەحمەد بهكر بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بەماڵپەری فهرمیی پەرلەمانی وتوە، هەریەکە لە وەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وهزیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بەشداری کۆبونەوەکەی نێوان حکومەت و پەرلەمان دەکەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان باسی لەوەشکردوە، بڕیارە شاندی دانوستانکار لەکاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشهممه، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزهو سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو، روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدای کرد و، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لەبەرپرسانی بەغدا لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ و شایستە داراییەکانی هەرێمەوە ئەنجامدا.