سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەردەوامدەبین لە پاڵپشتیکردنی میدیای ئازاد لە عێراق

فۆتۆ: 
2020-12-22

7069 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجامدا و لە تویتێکدا پۆمپیۆ رایگەیاند، کە پاڵپشتی میدیای ئازاد دەکەن لە عێراقدا.


پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجامدا و لە تویتێکدا پۆمپیۆ رایگەیاند، کە پاڵپشتی میدیای ئازاد دەکەن لە عێراقدا.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجامدا، پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەکردووە، "سوپاسی هەماهەنگی سەرۆکوەیزرانی هەرێم دەکەم" و جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی میدیای ئازاد لە عێراق و هەماهەنگییەکانیان لەژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی ستراتیژی ئەمریکا – عێراقدا.

دواتریش مەسرور بارزانی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "خۆشحاڵبووم لەگەڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ ئەمڕۆ جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و ئەمریکا کردەوە و باسمان له‌ گرنگی ھەبوونی رۆڵی ئەمریکا کرد لە‌ گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و کێشەکانی ناوچه‌كه‌دا."

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کردووە، ئەوەش هاتووە، لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنوری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ کراون، کە بەپێی راگەیاندراوەکە، "ئەوە لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بووە بۆ شوێنەکانیان."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بارەی داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە لە هەولێر رایگەیاند، کە بە بڕیاری ئەوان نوسینگەکە دانەخراوە و مەسرور بارزانی پێی راگەیاندوون، " رێز لە هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجامبدەن."

ئەوەش لە کاتێکدایە، مایک پۆمپیۆ لە تویتەکەیدا باسی لە ئازادی کاری میدیایی و پاڵپشتیکردنی کردووە، بەڵام لە راگەیاندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا باس لە ئازادی کاری میدیایی نەکراوە.

درەنگانی دوێنێ شەو، هێزێکی ئەمنی چوونە سەر نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و داوایان لەو کارمەندانە کرد کە لەو کاتەدا لەوێ بوون خۆیان نوسیگەکە دابخەن.

دواتریش شێروان عەوڵا بەرێوبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داخستنی نوسینگەی ئێن ئارتی لە هەولێر هیچ پەیوندی بەوانەوە نیە و ئەوان ئاگاداری نین و هەر بڕیارێک دەربکەن بۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەردەکەن نەک نوسینگەکانی کەناڵەکە و بریارەکانی ئەوان گشتگیرە، وتیشی، "نوسینگەکان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، نەک بە وەزارەتی رۆشنبیری."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی ھەفتەیەک راگەیاند، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕیارێکی دادگا بۆ داخستنی بخرێتەڕوو و پێشتریش کەناڵەکە لە داخستنی ئاگاداربکرێتەوە، بەڵکو لە کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی شەودا هێزێک هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکە و پەخشەکەی راگرت.

ئەگەرچی وابڕیاربوو داخستنەکەی ئێن ئاڕ تی تەنیا بۆ هەفتەیەک بێت، بەڵام پاش تەواوبونی هەفتەکەش بڕیاری داخستنەکە درێژکرایەوە.

لە پێشتریشدا، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم بە دوو نوسراو کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاگادارکردبووەوە، کە تیایدا هاتبوو، "کێشە یاساییەکانیان چارەسەر بکەن و مۆڵەتی ساڵانەی کەناڵەکەیان نوێبکەنەوە و بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار بدەن لە بری نوێکردنەوەی ساڵانە و دەرهێنانی مۆڵەت"، ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێن ئاڕ تی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە تا سەرەتای مانگی رابردوو، مۆڵەتی یاسایی وەرگرتبوو، بەوەش هیچ کێشەیەک لە مۆڵەتەکەیدا نەبوو بە پێچەوانەی ئەوەی حکومەتی هەرێم داوای ٢٠٠ ملیۆن دینار قەرەبوو دەکات بەبیانوی بوونی کێشە لە مۆڵەتەکەیدا.