سەردێڕ:

ئایا بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر هاوردەکردنی کەلوپەل ھەبووە؟

فۆتۆ: 
2020-12-22

2726 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکاریی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر جوڵەی بازرگانی پەیداکردووە و پێشبینی دەکەن ھێنانی کەلوپه‌ل تا چەند رۆژێکی دیکەش کەم ببێتەوە، چونکە بازاڕ ناجێگیر دەبێت و خواست وەک پێشتر نامێنێت.


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکاریی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر جوڵەی بازرگانی پەیداکردووە و پێشبینی دەکەن ھێنانی کەلوپه‌ل تا چەند رۆژێکی دیکەش کەم ببێتەوە، چونکە بازاڕ ناجێگیر دەبێت و خواست وەک پێشتر نامێنێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، "دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی بۆ دۆلار دیاریکرد، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادارکراینەوە کار بە نرخی نوێی دۆلار بکەین، ھەر دوێنێش دەروازە سنوورییەکانمان ئاگادارکردەوە بۆ کارکردن بە نرخی نوێی دۆلار، چونکە ھەموو عێراق یەک سیستەمە و دەبێت ئێمەش جێبەجێی بکەین".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "وەرگرتنی گومرگ لە دەروازە سنوورییەکان بە دوو شێوەیە، ھەندێکی بە پارەی دیناری عێراقییە و ئەوی دیکە بە دۆلارە."

هاوکات، دوێنێ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک بە گشتاندنێک ھەموو دەروازە سنوورییەکانی ئاگادار کردەوە کار بە نرخی نوێی دۆلار بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەدا دروستبووە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبكاتەوە، بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ هاوڵاتیان دیاریکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی ناجێگری بازاڕ.

بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێكە لەو رێوشوێنانەی حكومەتی عێراق بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢١ بیگرێتەبەر لە پێناو كەمكردنەوەی ئاستی كورتهێنانی بودجە.