سەردێڕ:

واشنتۆن: ئەمریکا وەڵامی دەبێت ئەگەر ئێران لە تۆڵەی کوشتنی سلێمانیدا هێرش بکات

فۆتۆ: 
2020-12-21

4215 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکە کە ئێران لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێمانیدا بیکاتە سەر هێزە ئەمریکیەکان لە یەکەم ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانیدا.


فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکە  کە ئێران لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێمانیدا بیکاتە سەر هێزە ئەمریکیەکان لە یەکەم ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانیدا.

فرانک مکێنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئامادەین بەرگری لە خۆمان و هاوڕێ و دۆستەکانمان بکەین لە ناوچەکەدا و ئامادەی وەڵامدانەدوەین گەر پێویست بکات."

باسی لەوەشکردووە، پێم وایە لە پێگەیەکی زۆر باشداین و تەواو ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر کارێک کە ئێرانیەکان و هاوپەیمانەکانیان بیانەوێت بیکەن.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، "ئەم گەشتە پێشوەختەی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە رەنگە نیشانەی ترسی بەرپرسانی ئەمریکا بێت لەوەی ئێران تۆڵەی کوشتنی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قوس قاسم سلێمانی بکاتەوە، کە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەئەنجامی لێدانێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کوژرا."

هەرچەندە سوپای ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکە بەردەوامبووە لە کەمکردنەوەی سەربازەکانی لە عێراق و ئەفغانستان بۆ ٢٥٠٠ سەرباز لە هەردوو وڵات تا ١٥ی کانوونی دووەم، بەڵام بەپێی وتەی میدیاکا، پنتاگۆن پێگەی خۆی لە دەوروبەری عێراق بەهێزتر کردووە بۆ ئەوەی ئێران لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی دوور بخاتەوە.