پاش ئەوەی وەزیری تەندروستی بەریتانیا سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند، هەریەک لە ئێرلەندە و سکۆتلەندە و فەرەنسا و ئەڵمانیا و کوەیت گەشەتەکانیان بۆ ئەو وڵاتەوە بەپێچەوانەشەوە راگرت. هاوکات، پسپۆڕانی ئەوروپی دڵنیایدەدن لەوەی، "ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دژی کۆرۆنا بۆ ڤایرۆسە نوییەکەی بەریتانیاش کاریگەرە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گەشتەکانیان بۆ بەریتانیا و باشوری ئەفریقا و بە پێچەوانەشەوە راگرت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هەموو گەشتە وشکانی و ئاوییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرت.
هاوکات ، هەریەک لە ئێرلەندا و سکۆتلەندا و کوەیت گەشتەکانیان بۆ بەریتانیا راگرت.
لەلایەن خۆیەوە حکومەتی روسیا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە پلانیدانیە بەهۆی کۆرۆناوە گەشتەکانی بۆ بەریتانیا رابگرێت.
لەلایەکی ترەوە پسپۆرە ئەوروپییەکان دڵنیایاندا لەبارەی کاریگەربوونی هەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکەی کە لە بەریتانیان سەریهەڵداوە، بەڵام بۆ ئەوە پێویستیان بە توێژینەوەی و بەدواداچونی زیاترە.
ئەمەش لەکاتێکدایە مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان سەری هەڵداوە. هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی لەو جۆرەی لەهەریەک لە دانیمارک و هۆڵەندا و ئوسترالیا راگەیاند.