سەردێڕ:

ئەمریکا دوو لە باڵیۆزخانەکانی دادەخات

فۆتۆ: 
2020-12-19

7433 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی خۆی لە ڤلادیڤۆستاکی روسیا دادەخات و کارەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە یەکاتیرنبێرگی ئەو وڵاتەش هەڵدەپەسێرێت.


وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی خۆی لە ڤلادیڤۆستاکی روسیا دادەخات و کارەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە یەکاتیرنبێرگی ئەو وڵاتەش هەڵدەپەسێرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی ئەیمەیڵیدا ئاشكرایکرد، کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ جۆن سوڵیڤانی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە روسیا، پێش دەرکردنی بڕیارەکە قسەی کردووە و لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لەپێناو "رێکخستنەوەی کار و ئەرکەکانی ئەمریکادایە لەو وڵاتە."

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو بڕیارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ دڵنیاکردنەوە و پاراستنی سەلامەتی چالاکییە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکا لە روسیای فیدڕاڵدا".

دەشڵێت، داخستنی ئەو دوو باڵیۆزخانەیەی روسیا بەمانای ئەوە دێت، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ تاکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند دامەزارەوەیەکی فەرمی حکومەتی ئەمریکا دوچاری ‌هێرشی ئەلکترۆنی و هاککردن بوونەوە، کە تیایدا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا و لەنێویشیاندا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، روسیای بە ئەنجامدەری پشت هێرشەکان تۆمەتبارکرد.