سەردێڕ:

پۆمپیۆ: روسیا ئەنجامدەری پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکەی سەر ئەمریکا بووە

فۆتۆ: 
2020-12-19

891 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روسیای بە ئەنجامدەری هێرشە ئەلکترۆنییەکەی سەر دامەزراوەی Solar Winds Orionی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد و دەشڵیت، "روسیا خراپترین ئەنجامدەری هێرشی ئەلکترۆنی بووە بۆ سەر حکومەتی ئەمریکا".

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دڵنیان لەوەی کە روسیا دەستی لەو چالاکییەدا هەبووەباسی لەوەشکرد، کە لەو بڕوایەدایە روسیا لەپشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانی چەند مانگی رابردووی سەر ئاژانس و کۆمپانیا حکومی ئەهلییەکانی وڵاتەکەوەیەتی، سەرباری دامەزراوە جیهانییەکانی دیکە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر وەزارەتەکەیان و لەوبارەیەشەوە هەندیک لە میدیاکانی ئەمریکا، روسیایان بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار دەکرد.

پێشتریش، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندبوو، کە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر چەند دامەزاروەیەکی فەرمی ئەو وڵاتە لەوانەش وەزارەتی دارایی و بازرگانی، هەندێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکانیش، روسیا بە ئەنجامدەری پشت هێرشە ئەلکترۆنیەکان تۆمەتبار دەکەن.