سەردێڕ:

ڤیدیۆ: وێنەی قاسم سلێمانی لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەڵدراوە

فۆتۆ: 
2020-12-19

26041 جار خوێندراوەتەوە

چەند گرتە ڤیدیۆیەک لەناو پەرلەمانی عێراق دەریدەخەن کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەرپرسی باڵا لە کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی.


چەند گرتە ڤیدیۆیەک لەناو پەرلەمانی عێراق دەریدەخەن کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەرپرسی باڵا لە کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی.

گرتە ڤیدیۆ کورتەکان دەری دەخەن، ئەو گروپ و کەسانەی لە ئێرانەوە نزیکن ئامادەکاری دەکەن بۆ رۆژی ٣ی مانگی داهاتوو بۆ بەڕێوەچوونی ساڵیادی کوژرانی ئەو دوو فەرماندەیە لەلایەن ئەمریکاوە.

لە گرتەکاندا دەردەکەوێت وێنەی سولەیمانی و موهەندیس لە دوو شوێنی جیاوازدا دانراون، هەندێکیان لەسەر ستەیجی پەرلەمان و لە بەردەم ئەو مێزەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەری دادەنیشن دانراون و هەندێکی تریان لەپشت کورسی پەرلەمانتارانەوە هەڵواسراون.

هاوکات، تائێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ لێدوانێکی لەبارەی گرتە ڤیدیۆکان و ئەنجامدانی ئەو رێوڕەسمەوە نەداوە.

لە بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی هەریەک لە قاسم سلێمانی فەرماندەی لیوای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس سەرکردە لە کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی کردە ئامانج و گیانیان لەدەستدا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەسەندبکات.