سەردێڕ:

روسیا و تورکیا مانۆڕێکی سەربازییان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2020-12-18

1984 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، هێزە سەربازییەکانی روسیا و تورکیا، لە پارێزگای حەسەکەی باکووری رۆژهەلاتی سوریا، مانۆڕێکی سەربازییان بۆ "چاودێریکردن و قەڵاچۆکردنی گروپە تیرۆرستەکان" دەستپێکرد.

سێرگی زامەی جێگری فەرماندەی یەکی سەربازی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئەمە ١١٧ەمین مانۆڕی سەربازییە کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی تورکیا - روسیادا بەڕێوەدەچێت لە سوچی.

سێرگی زامەی ئامەی بەوەشکرد، مانۆڕەکە لە روبەری ٥٠ کیلۆمەتردا ئەنجامدەدرێت و پێنج ناوچەی لەخۆگرتووە. دەشڵێت، لە چالاکییەکەدا هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی و نزیکەی ٨٠ سەرباز و هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداری دەکەن.

لە ساڵی ٢٠١٨دا، روسیا و تورکیا لەسەر ئەنجامدانی چالاکی سەربازی هاوبەش لە ئیدلیبی سوریا گەیشتنە رێککەوتن. لە ٥ی ئازاری ئەمساڵیشدا، هەردوولا لەسەر ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەناوچەی ئیدلیب رێککەوتن.