ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، شەوی رابردوو چەند گروپێکی چەکداریی سەر بە تورکیا هێرشیانکردووەتە سەر چەند گوندێکی عەین عیسا و تیایدا روبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و ئەو گروپانەدا روویداوە.

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، ئەو گروپانە بە چەکی قورس هێرشیانکردووەتە سەر هەردوو گوندی مشیرڤە و سەیدە لە عەین عیسا و شەڕ و روبەڕوبوونەوەی سەخت لەنێوان ئەو گروپانە و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا (هەسەدە) روویداوە و تاوەکو ئێستاش هێرشەکانی ئەو گروپانە بەردەوامە.
لەو بارەیەشەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانە گیانیەکانی ئەو هێرشانە چەندە، بەڵام پێدەچێت کوژراو و بریندار هەبێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە، روانگەی سوری بڵاویکردبووەوە، کە سوپای تورکیا و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە لە سوریا، هێزی زیاتریان رەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا کردووە.
هاوکات، له ههشتی ئهم مانگهدا ههسهده و سوپای روسیا لەسەر دانانی خاڵی سهربازی هاوبهش له چەند ناوچەیەکی رهققه رێککەوتن.