سەردێڕ:

زریان و بەفربارینێکی بەهێز بەشێک لە ناوچەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە

فۆتۆ: 
2020-12-17

11434 جار خوێندراوەتەوە

زریان و بەفربارینێکی بەهێز ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە، لە نزیکەی ١٤ ویلایەتی ئەو وڵاتەدا، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بەرپرسانی ئەو ناوچانە، پێشبینی بارینی نزیکەی ٦٩سم بەفر، لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی پەنسڵڤانیا و نیویۆرک ببارێت. هاوکات، تا ئێستاش لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێل بەهۆی خزبوونی رێگاوە؛ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش لەئەنجامی رووداوی هاتوچۆدا لە نیویۆرک برینداربوون.

بیڵ دی بلاسیۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لەبارەی زریانی بەفرەکەوە هۆشداریدا، کە ئەم زریانە گەورەترین زریانە لە مێژووی ئەو زریانانەی بەسەر ویلایەتەکەدا هاتوون؛ لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.

بەهۆی زریانەکەوە، تەواوی قوتابخانەکانی ویلایەتەکە دەستیان بە خوێندنی ئۆنلاین کردووە، زۆرێک لە رێگاوبانەکان داخراون و ئاستەنگی هاتوچۆ درووستبووە، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە، هەندێك لە رێگاکانی هاتوچۆی شەمەندەفەریش راگیراون، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، پەنسڵڤانیا و ماری لاند راگیراوە.