سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. وەزیری تەندروستی سعودیە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

فۆتۆ: 
2020-12-17

1210 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سعودیە ڤیدیۆی ساتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن وەزیری تەندروستی وڵاتەکەیانەوە بڵاوکردەوە.


میدیاکانی سعودیە ڤیدیۆی ساتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن وەزیری تەندروستی وڵاتەکەیانەوە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ لە سعودیە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی پێکرد، لە سەنتەرێکی تایبەت بە کوتان لە ریازی پایتەخت، تۆفیق رابیعە وەزیری تەندروستی سعودیە، وەک یەکەم هاوڵاتی وڵاتەکەی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت، ئەوەش بۆ دروستکردنی متمانە لەلای هاوڵاتیانی سعودیە بە ڤاکسینەکەو دڵنیابوون لە سەلامەتی و کاریگەرییەکەی.

دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، وەزیری تەندروستی سعودیە رایگەیاند، لە هەموو ناوچەکانی وڵات بنکەی تایبەتمان دەبێت بۆ کوتان. دەشڵێت، "لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا بەدوای ژمارەی تووشبووانەوە بووە، بەڵام لەمەودوا بەدوای ژمارەی کوتراوانەوە دەبێت".

وەزیری تەندروستی سوپاسی سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودی کرد کە لە خەمی تەندروستی هاوڵاتیان و دانیشتواندایە و سپۆنسەری گەورەترین هەڵمەتی کوتانی لە مێژووی شانشینی عەرەبیدا کرد.

ڕۆژی چوارشەممە دوو کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە شانشینی سعودیەو بووبە یەکێک لەو وڵاتانەی بەخێراترین ماوە کوتانی ڤاکسینەکەیان دەستپێکرد.