سەردێڕ:

پارێزگاری نوێی هەولێر چۆن هەڵدەبژێردرێت؟

فۆتۆ: 
2020-12-16

11044 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای تەواوبوونی چلەی پارێزگاری پێشوو، هەر کات کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگار ئامادەبوو و ئەندامێکی ئەنجومەن پشتگیری کرد، ئەوا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەندا بەشداری پێدەکەن و دەیخەنە دەنگدانەوە.

عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی لە چلەی ماتەمینی پارێزگاری پێشووداین، دوای تەواوبوونی چلەکە بەهۆی ئەوەی ئەو پۆستە لە پشکی پارتییە، چاوەڕوانی کاندیدی ئەوان بۆ ئەو پۆستە دەکەین."

ئەوەشی خستەڕوو، "هەر کاتێک کاندیدی پارتی ئامادەبوو ئێمە بانگەواز بۆ کاندیدی دیکە دەکەین و ئەو کاندیدانەی سیڤی پێشکەش دەکەن، دەبێت لانی کەم ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا پشتگیری بکات بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکات و دواتر دەیخەینە دەنگدانەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٨ی مانگی رابردوو، فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد و لە رۆژی دواتردا گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە رێوڕسمێکدا لە شاری هەولێر بە خاکسپێردرا.