سەردێڕ:

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-12-16

1171 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ژنێکی خەڵکی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ژنێکی خەڵکی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی گوندی تیلەکۆی سەر بە شاری دێولان لە پاریزگای سنە، کە ناوی "ئـ، مـ"بووە بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکیش بە هەنگاوی راگەیاندووە، ئەو ژنە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە چوار چەقۆ لە جەستەی دراوە و کوژراوە.

سەرچاوەیەکە وتووشیەتی، هاوسەری ژنەکە لەسەرەتادا نکۆڵی لە بابەتەکە کردووە، بەڵام دواتر دانی بەودا ناوە، کە خۆی هاوسەرەکەی کوشتووە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.