سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی عێراق: کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەردەکرێن

فۆتۆ: 
2020-12-15

24377 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدەدات، دەشڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێن.

حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق و وەزیری رۆشنبیری رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەک لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەکات و لەو باوەڕەشدایە کە یاسای بودجە بتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبیت پابەندبێت بە ناردنی ئەو برەنەوتەی بۆی دادەنرێت.

لە ١٢ی مانگی رابردوودا، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە ياسای قەرزی بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد و بەپێی پڕۆژە ياساکە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی، کە کۆمپانيايی سۆمۆ دياريدەکات.