سەردێڕ:

بەغدا و مۆسکۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ رێگری گروپە چەکدارەکان رێکدەکەون

فۆتۆ: 
2020-12-13

886 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی روسیا لەبارەی دۆسییەکانی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی گروپە چەکدارییەکانیان تاوتوێ کرد.


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی روسیا لەبارەی دۆسییەکانی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی گروپە چەکدارییەکانیان تاوتوێ کرد.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و ئەعرەجی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، بەتایبەتی لە بواری پڕچەککردندا.

هاوکات، گفتوگۆیان لەبارەی دۆسییەکانی ئاوارەکانی کەمپی هول لەسەر سنوری عێراق- سوریا و دۆسییەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی گروپە چەکدارەکان بۆ ناو عێراق و پتەوکردنی سنورەکانی نێوان ئەو وڵاتە و سوریایان کرد.

رێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش بۆ روبەڕوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان.