سەردێڕ:

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە ھەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-12-13

9461 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، یٔەمڕۆ لەسەر رێگای ھەولێر - پیرمام لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر رێگای ھەولێر - پیرمام  لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری پیکابە و بەھۆی تیژڕەوی و نەبوونی مەرجی تودوتۆڵی لە ئۆتۆمبیلەکەدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوەکەدا سەرنشینێک گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش و سەرنشینێکی دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاند، ھۆکاری رووداوەکە جگە لە تیژڕەوی نەمانی برێکی ئۆتۆمبێلەکە بووە.

لە ماوەی رابردوودا وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاندبوو، لە ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر لە چوار ھەزار ‌و ٤٠٠ رووداوی ھاتوچۆ لە ‌ھەرێمی کوردستاندا روویانداوە و بەھۆیانەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ‌شەش ھەزار ‌و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.

Image may contain: car and outdoorImage may contain: tree, car, sky and outdoorImage may contain: plant, tree, sky, outdoor and natureImage may contain: car and outdoor