سەردێڕ:

دارایی پەرلەمانی عێراق: هیچ رێککەوتنێک لە دەرەوەی پەرلەمان قبوڵ ناکەین

فۆتۆ: 
2020-12-13

11737 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگر دەبێت لە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی پەرلەمان و لیژنەی دارایدا ئەنجامبدرێت.


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگر دەبێت لە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی پەرلەمان و لیژنەی دارایدا ئەنجامبدرێت.

سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، هەر رێککەوتنێک لەگەڵ هەرێمدا بەبێ وەرگرتنی رای لیژنەی دارایی و خودی پەرلەمان بە پوچ هەژماردەکرێت.

راشیگەیاندووە، بە هیج شێوەیەک رێککەتن لەگەڵ هەرێم لە دەرەوەی دەسەڵاتی یاسادانان و بەبێ گەڕاندنەوەی نەوت و دەروازە سنورییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵی جێی رەزامەندی نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەرکەسێک یاسای کورتهێنانی دارایی لابدات، ئەوا دەبێت بەرپرسیارێتیەکەی لە پەرلەماندا هەڵبگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق و هەرێم لەبارەی یاسای قەرزەوە رێککەوتوون و لەیەکنزیکبوونەوەش هەیە لەبارەی یاسای بودجە بۆ ساڵی ئایندە.

لە ئێستادا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە بەغدایە.