سەردێڕ:

توێژەرێکی ئەمریکی: بۆچى پێویستە مەسرور بارزانى دەست لە سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم بکێشێتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-12-12

43411 جار خوێندراوەتەوە

هەرێمى کوردستان ناتوانێت بەرگەى بەڕیوەبردنێکى بێ توانا بگرێت، جاران کوردەکان بەخۆیان دەوت عێراقەکەى تر، هەرێمێک کە دیموکراسى و ئاسایش تێدا پەرەیسەندبوو، بەڵام ئەمڕۆ کوردستانى عێراق گڕیگرتووە. هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەران دەکوژن، خەڵکى مەدەنیش وەڵامیاندەداتەوە، خۆپیشاندەران ئاڵاى حزبە سیاسیەکان تەنانەت وێنەى مستەفا بارزانى دامەزرێنەرى پارتى دەسوتێنن.


هەرێمى کوردستان ناتوانێت بەرگەى بەڕیوەبردنێکى بێ توانا بگرێت، جاران کوردەکان بەخۆیان دەوت عێراقەکەى تر، هەرێمێک کە دیموکراسى و ئاسایش تێدا پەرەیسەندبوو، بەڵام ئەمڕۆ کوردستانى عێراق گڕیگرتووە. هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەران دەکوژن، خەڵکى مەدەنیش وەڵامیاندەداتەوە، خۆپیشاندەران ئاڵاى حزبە سیاسیەکان تەنانەت وێنەى مستەفا بارزانى دامەزرێنەرى پارتى دەسوتێنن.

دانانى هەرێمى کوردستان بە عیراقەکەى تر هەمیشە درۆ بووە، هەرێم وەک ناوچەیەکى دەرەبەگایەتى ژێردەستەى دوو بنەماڵەى دەسەڵاتداربووە کە ئەوانیش بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانین، کە لە واقیعدا لەسەروو یاساوەن.

لەکاتێکدا عیراقییەکان لە بەغدا چەند سەرۆکێکیان گۆڕیوە، بەڵام مەسعود بارزانى هەتا ١٨ مانگ پێش ئێستا سەرۆکى هەرێم بوو، بەردەوام ویستوویەتى ماوەى سەرۆکایەتییەکەى درێژبکاتەوە، ئەوەش لەڕیی چەند جارێک درێژکردنەوەى کۆتا خولى سەرۆکایەتییەکەى.

ئاسایش لاواز بوو، کەمتر پشتى بە تواناى دەزگاى هەواڵگرى پاراستنى سەربە پارتى بەستبوو، کە لەلایەن مەسرور بارزانى بەرێوەدەبرا، وەک لەوەى پارتى بتوانێت سەرچاوەکان بەتایبەت سامانى نەوتى هەرێم لە هەڕەمێکى گەندەڵیدا کۆبکاتەوە، بەواتایەکى سادەتر، بارزانییەکان چەند هاوڕێیەکى کەمیان مابوو کە پارەیان پێنەدابێت.

کوردەکان ئێستا لە یاخیبوونێکى ئاشکرادان، مەسعود بارزانى دەسەڵاتى خۆى رادەستى مەسرورى کوڕی کرد، نەک بەهۆى بەتواناییەوە، بەڵکو چونکە کوڕە گەورەى بوو.

لەکاتێکدا راپۆرتەکانى توندوتیژیى لە سلێمانى زیاترن، ئەمە کەمتر هۆکارەکەى زۆریى سکاڵاکان لەسەر یەکێتى، چونکە بەنزیکى لەسەر پارتیش هاوشێوەن، بەڵکو بەهۆى ئەوەیە سلێمانى نەریتێکى گەورەتری خۆپیشاندان و ناڕەزایی هەیە، و سەرکردایەتییەکى هەیە کە کەمێک زیاتر خۆپیشاندان قبوڵدەکات.

لە هەولێر و ئەو ناوچانەى کە لەژێر کۆنترۆڵى دیکتاتۆرییەتی بارزانییەکانن، ئەو کەرەسە جەنگیانەى وڵاتانى رۆژئاوا پێیانداون بۆ شەڕى داعش، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە بەکارنەهاتوون و ئێستا لەدژى خەڵکى مەدەنى بەکاردەهێنرێن.

کێشە راستەقینەکە لە بڕیارەکانى مەسرور بارزانیدایە. لە کاتێکدا مەسرور بارزانى بارودۆخى خراپى هەولێر دەخاتە ئەستۆى نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى، بەڵام حکومەتەکەى نێچیرڤان هەمیشە بەتواناتربووە تەنانەت لەکاتى قەیرانە داراییە زۆرەکاندا.

کاتێک مەسرور بارزانى حکومەتى وەرگرت، لەبرى ئەوەى بەتوانایی لەدیارییکردنى ئەندامانى کابینەکەى لەبەرچاوبگرێت، دڵسۆزیى کوێرانەى بە پێوەر دانا، بەو شێوەیەش حکومەتێکى پاراستنى دروستکرد و بەرپرسانى پاراستنى گواستەوە بۆ پێگەى سیاسی.

بەوجۆرەش، ئەرکى ئەو کەسانە لەبرى ئەوەى کارکردن بێت بۆ بەرەوپێشبردن و خۆشگوزەرانى کوردستان، وادەردەکەوێت ئەرکیان جەختکردنەوەبێت لە دڵسۆزیى بۆ مەسرور بارزانى و بەرژەوەندییە بازرگانییەکانى.

بۆنمونە، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ بۆ ماوەى حەوت ساڵ ئەندامێکى چالاکى پاراستن بووە و  پێشتریش چەندین ساڵ هاوکارى ئەو دەزگایە بووە، لە ئەرکى ئێستایدا رێبەر ئەحمەد سەرپەرشتى هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە لەپێش هەموو شتێکەوە دژى هەرکەسێک  دەیانجوڵیێت کە دژە بارزانى بێت، نەک ئەوانەى دژى یاسان یان تاوان دەکەن.

پاشان سامان حوسێن وەزیرى تەندروستى دێت، کە هەموو نەخۆشخانە ئەهلى و حکومییەکانى کۆنترۆڵ کردووە، هەروەها دەستیشیگرتووە بەسەر دابەشکردنى کەلوپەلە یزیشکییەکان، پێشتر راپۆرتێکم لەسەر نوسى کە لە ژێر چاودێرى ئەو و بە یارمەتى کوڕە گەورەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ گۆڕینى نەخۆشخانەیەکى خێرخوازى بۆ تایبەت و قازانج ویست.

لەکاتى کۆرۆنادا راپۆرتە کوردییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە گرێبەستەکانى هێنانى کەلوپەلى پزیشکى بەبێ ڕکابەریی و بە نرخى زۆر بەرز داوە بەو کۆمپانیایانەى کە سەربە پاراستنن، ئەجامەکەشى ئەوەبوو قازانجێکى زۆر دەست سەرانى پاراستن کەوت لەسەر حسابى تەندروستى و سەلامەتى خەڵکى ئاسایی هەرێم.

پاراستن هەمیشە ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى ئێستاى بە هاوپەیمانێکى دڵسۆز داناوە. لەکاتێکدا لە سلێمانى دادەنیشت وەک چالاکێکى پارتى کارى کردووە، لەو کاتەى کە لە بارەگاکانى پارتییەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرا. لەکاتێکدا وەزیرەکەى پەروەردە ئەکادیمییەکى بێ دەستکەوت بوو، بەڵام وادەرئەکەوێت مەسرور بارزانى بیەوێت بەکاربهێنێت بۆ جێبەجێکردنى مەنهەجێک بۆ شتنەوەى مێشکى نەوەى گەنجان بۆ دڵسۆزبوون بۆ پارتى و چیرۆکەکانیان.

بەڵام ئەمە کارێکى راستەقینە نابێت، لە زەمەنى سۆشیاڵ میدیا و بوونى چەندین ئەندامى خێزانە کوردەکان لەدەرەوەى وڵات و باسکردن لە بارودۆخى هەرێم لە دەرەوەى وڵات. بەوەش ئەستەمە نەوەى نوێ لەقاڵب بدات، بەڵام راستییەکە ئەوەیە هەوڵەکانى مەسرور بارزانى و ئالان حەمە سەعید ئەو بڵقى خەیاڵ و تەماحە دەردەخەن کە مەسرور بارزانى دایناون.

مەسرور بارزانى بەهەمان شێوە پشتیوان سادقى وەک وەزیرى ئەوقاف داناوە تاکو بەرهەڵستییە ئاینییەکان لەسەر حوکمى گەندەڵیی کۆنترۆڵ بکات. پشتیوان سادق ئەندامى پێشووى مەکتەبى سیاسى پارتى و بەوتەى خەڵکى هەولێریش ئەندامێکى پلە بەرزى پاراستنیشە.

ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى بنەچەیەکى هاوشێوەى هەیە، ئەو لەنێوان ساڵانى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ بەڕێوبەرى پاراستن بووە، هەرچەندە لەراستیدا مەسرور بارزانى بەرپرسى پاراستن بووە. ئەو یەکێکە لە هەرە هاوپەیمانە ئەمنییە متمانەپێکراوەکانى مەسرور بارزانیی و ئێستاش سودى لێوەردەگرێت بۆ پێدانى زەویەکانى حکومەت بە مەسرور بارزانى و بریکارە داراییەکانى و دۆستەکانى، تاکو مەسرور بارزانى و پاراستن سود لە وەبەرهێنان و فرۆشتنى ئەو زەویانە وەربگرن، لەکاتێکدا حکومەتى هەرێم ناتوانێت موچەى فەرمانبەرەکانى بدات.

خەڵکى هەرێم باسى ئەوەش دەکەن کە ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران ئەرکى ئەوەیە مامەڵە سیاسى و داراییەکانى مەسرور بارزانى پەردەپۆشبکات، لەکاتێکدا قەیرانەکان بوونى شەفافیەت زیاتر گرنگ دەکەن.

محەمەد شوکرى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان یەکێکە لە ئەڵقەى ناوەوەى پاراستنەکەى مەسرور بارزانی. ئەو هیڵەکانى نێوان حکومەت و حزب و کۆمپانیا تاکە کەسییەکان ناهیڵێت و زۆربەى وەبەرهێنانەکان دەخاتە خزمەتى یان مەسرور بارزانى یان پاراستن و بەرژەوەندیە بازرگانییەکانى ئەو دەزگایەوە.

مەسرور بارزانى لەوانەیە خزمەتى پاراستن بە هەند وەرنەگرێت، بەڵام نابێت دڵسۆزیی هاوکارە نزیکەکانى لەگەڵ بەتواناییدا تێکەڵبکات.

کێشەى بنەڕەتى حکومەتەکەى مەسرور بارزانى ئەوەى پێش خۆى نییە، بەڵکو گەندەڵى بێ تواناییە.

باج و رسوماتەکان لە هەندێ حاڵەتدا بۆ لەسەدا ٣٠٠ زیادیانکردووە، خەڵکى هەرێم بۆیان دەرکەوتووە کە لە سویسرا باج زیاتر دەدەن لەکاتێکدا مەسرور بارزانى خزمەتگوزاریی هاوشێوەى سۆماڵیان پێشکەش دەکات، بەواتاییەکى تر هەولێر بووە بە رێستیۆرانتى وڵاتانى پێشکەوتوو و نەخۆشخانەکانى وڵاتانى جیهانى سێیەم.

ئەوەى کە کوردستان لەسەر ئاگرە، نابێت مەسرور بارزانى توشى سەرسوڕمان بکات، لەوانەیە باوەڕی وابێت هێزى توند دەتوانێت کڵپەى ئاگرەکە دامرکێنێتەوە، بەڵام نابێت وەهمى ئەوەى بۆ دروست ببێت کە ناتوانێت پشکۆکان بکوژێنێتەوە، چونکە بەهۆى ئازادییەوە دروست بوون، بەڵکو بەهۆى پەتاى گەندەڵى و بێزاریى خەڵک لە زۆربوونى ئیدارەدانى خراپەوە دروستبوون.

خەڵکى هەرێم شایەنى دیموکراسین، سەرمایەى مرۆیی هەرێمى کوردستان بەڕاستى سەرسوڕێنەرە. ئەو توانا مرۆییەش تەنها بەهۆى دۆخى حزبییەوە سنوردار کراوە، بەڵام لەواقیعدا، بارزانییەکان هیچ حەزیان بە شوێنکەوتنى دیموکراسى نیە، چونکە دەبێتە هۆى کۆتایی دەسەڵاتیان. لەوانەیە لە کۆتاییدا هەر رووبەڕووى ئەوە ببنەوە، هەرچەندە ئەگەر باوەریان وابێت کە بارودۆخەکە قبوڵدەکرێت.

ئەگەر مەسعود بارزانى سەرۆکى پێشووى هەرێم و سەرۆکى خێڵى بارزان بەراستى بیەوێت حزبەکەی و ئەزموونەکەش لەدەستنەچێت، پێویستە دان بەو راستیەدا بنێت کە کاتى خانەنشین بوونە و کوڕە گەورەکەى لەدەسەڵات لابدات و ئەگەر بەکاتییش بێت نێچیرڤان بارزانى برازاى بگێریتەوە تەختى دەسەڵات.

نێچیرڤان بارزانى ئەگەر هاوشێوەى ئامۆزاکەى رێگەى بە گەندەڵیی دابێت و تێوەگلابێت لە خۆدەوڵەمەندکردنى ناشایستە، بەڵام بەپێچەوانەى مەسرور بارزانییەوە دەیزانى بۆ ئەوەى رێز بەدەستبهێنت، تەنها پشتی نەدەبەست بە ترس و تۆقاندن، هەروەها کە ناکرێت ئاشتی بەرقەرار بێت بەبێ خزمەتکردنى خەڵک. بۆیە لەبەر خاترى هەموو کورد و شەرەفى بنەماڵەى بارزانى ئێستا کاتى ئەوەیە کە مەسرور بارزانى دەستلەکاربکێشێتەوە.

مایکڵ رۆبن – توێژەرى ئەمریکى، ئەم بابەتەى لە رۆژنامەى زە ناشنەڵ ئینترێست نوسیوە.