سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤاکسینە ئامادەکانی کۆرۆناوە بڕیاردەدات

فۆتۆ: 
2020-12-12

6458 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێشبینیدەکات رێکخراوەکە لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا و ئۆکسفۆردەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیاربدات.


رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێشبینیدەکات رێکخراوەکە لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا و ئۆکسفۆردەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیاربدات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سۆمیا سوامیناسان کە گەورەزانایەکی رێکخراوەکەیە بڵاویکردەوە، دەستەی تەندروستی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەبارەی ڤاکسینەکەی فایزەرەوە بڕیاردەدات.

راشیگەیاند، ھەر لە چەند هەفتەی داهاتووشدا پێداچوونەوە بۆ ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و ئۆکسفۆرد دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکخراوەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسین لەلایەن ئەو وڵاتانەوە کە رێکخراوەکان و پزیشکەکان نەیان توانیوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن.

ھاوکات و لەلایەن خۆیەوە، تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتان کرد لە رۆژانی بۆ نەکان و پشوودا، بەهۆی سەری ساڵی نوێوە کارەکانیان خاونەکەنەوە.