سەردێڕ:

بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-12-11

32089 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانن و دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانیشن.


بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانن و دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانیشن.

ئەمڕۆ هەینی، بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان  لەگەڵ مافی رەوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانین".

لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانیش بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، کە دژ بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانن و داوا دەکەن دەستبەجێ خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادبکرێن.

ئەوە لەكاتێكدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارزان تارق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و هەریەك لە عەبدوڵای مەلا نوری، عەزیز رەئوف و شێركۆ حەمەئەمین کە وەکو دەنگە ناڕازییەکان سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانیان دەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

جگە لە سلێمانیش، لە ناوچەکانی رانیە، قەڵادزێ، پیرەمەگرون، هەڵەبجە، چەمچەمال و کەلار خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش بەردەوامە.