سەردێڕ:

زانیاریی لەبارەی ئەو گەنجەی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی قەزای کفریدا گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-12-10

15972 جار خوێندراوەتەوە

لە خۆپیشاندانەکەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆی قەزای کفریدا دوو کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندارکران کە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


لە خۆپیشاندانەکەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆی قەزای کفریدا دوو کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندارکران کە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە، سامان سەرتیپ ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا یەک بریندار و یەک کەسی کوژراویان بۆ هاتووە و بریندارەکەش لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی شڤان محەمەدە و گەنجە و تەمەنی ٢١ ساڵە. هاوکات، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی مێژووە لە زانکۆی گەرمیان.

لە ئێستادا خۆپیشاندان لە هەریەک لە کفری، رانیە و قەڵادزێ و بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان رێگرییەکی توندیان لێدەکەن.

لە زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەش هەوڵی خۆپیشاندان هەیە و بە مەبەستی رێگریش، هێزی ئەمنی بەربڵاو رەوانەی ئەو ناوچانە کراوە.