سەردێڕ:

حیزبی شیوعی هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-12-10

2511 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند،" پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دووپات دەكەینەوە."


 مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند،" پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دووپات دەكەینەوە."
 مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێمە جەخت لەسەر ھەڵوێستی مەبدەئیانەی خۆمان دەکەینەوە و دووپاتی پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دەكەین، کە مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە".
لەراگەیەنراوەکەدا داواش دەکات" بەهیچ بیانویەكیش رێگری لە خۆپیشاندان نەكرێت کە بەشیکە لە مافی ھاوڵاتی و ئازادییە سەرەتاییەکان."
هەر لەبەیاننامەکەدا حزبی شیوعی هاتووە" جێگای داخە کە تا ئێستا چەندین هاوڵاتی شەهید و برینداربوون و داوای ئاشكراكردنی بكوژان و دادگایی كردنیان دەكەین".
 چەند ڕۆژێکە لە بەشێکی زۆر ناوچەکانی کوردستان خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەدژی خراپی گوزەران و نەبونی مووچە بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستاش نزیکە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان خۆپیشاندەریش برینداربوون .