سەردێڕ:

زیندانی چاکسازی گەورەی هەولێر لەلایەن زیندانیانەوە سوتێنرا

دوو زیندانی جەستەیان سوتاوە
فۆتۆ: 
2020-12-07

94267 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، زیندانی چاکسازی گەورەی هەولێر لەلایەن زیندانیانەوە سوتێنرا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، زیندانی چاکسازی گەورەی هەولێر لەلایەن زیندانیانەوە سوتێنرا.

ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو هۆڵی ناوزیندان پەنجەرە و دەرگاکانیان شکێندراوە.

هاوکات، یەکێک لە زیندانیەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیکەی ٢٠ زیندانی بەهۆی دووکەڵ بوراونەتەوە و دوو زیندانیش بەشێک لە جەستەیان سوتاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ، خۆپیشاندان لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکان بەڕێوەچوو و لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندەران بارەگای بەشێک لە حزبەکان و بینای قائیمقامیەتی قەزاکەیان سوتاند، هاوکات، لە خۆپیشاندانەکانی شاری چەمچەماڵیشدا گەنجێک بووە قوربانی و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر ئەمشەویش، کەسێک لەبەردەم کۆمیتەی یەکێتی لە کفری گیانی لەدەستدا.