سەردێڕ:

جۆن بۆڵتن: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ریفراندۆم هەڵنەکرد

فۆتۆ: 
2020-12-05

13686 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەروبەندی ریفراندۆمدا، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ کوردەکان هەڵنەکرد، بەڵام لەو بڕوایەدایە بیرۆکەی ریفراندۆم واتایەکی باشی بەخشیوە.


راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەروبەندی ریفراندۆمدا، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ کوردەکان هەڵنەکرد، بەڵام لەو بڕوایەدایە بیرۆکەی ریفراندۆم واتایەکی باشی بەخشیوە.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا میوانی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیە کە ئەمشەو کاتژمێر ٧ی ئێوارە پەخشدەکرێت و تێیدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی سیاسەتێکی یەکگرتووی لەسەر بنچینەی لۆژیک نەبووە و سیاسەتەکانی پەیوەندیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیەوە نەبووە.

لەبارەی جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەشیەوە باسی لەوەکرد، کە جیاواز لە دۆناڵد ترەمپ کاردەکات، چونکە بایدن دەزانێت چۆن کار بە سیاسەت و پرۆگرام و پلان بکات، و بڕیارەکانی لەسەر چەن بنەمایەک دەدات.

جۆن بۆڵتن لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تیدا لەبارەی ئەوەی، ئایا سیاسەتی ئەمریکی بەرامبەر بە کوردەکان چییە؟ بۆ لەسەردەمێکدا پشتیوانە و لەسەردەمێکی تردا جێیدەهێڵێت؟ دەڵێت، "گرنگە خەڵکی ئەوە بزانن کە لە راستیدا دۆناڵد ترەمپ هیچ تێڕوانێنێک یان تێڕوانینێکی جیاوازی لەبەرامبەر کوردەکان نەبووە".

دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ هیچ هەستێکی بەرامبەر کورد و شۆڕشگێڕە کوردەکان نییە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە سوریا و عێراق هەیە.

لەبارەی هەرێمیشەوە، باس لەوەدەکات، کە ئەو  زۆرجار باسی ئەوەی کردووە، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆیە لە عێراقدا و پێشنیازی ئەوەشکراوە عیراق بۆ سێ هەرێم دابەشبکرێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی جیهانیشدا، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "بایدن ئەو کێشە و ئاریشانەی لەگەڵ ئێران هەیە چارەسەریان دەکات و سەرلەنوێ رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە".

جۆن بۆڵتن لە ٩ی نيسانی ٢٠١٨ لەلايەن دۆناڵد ترەمپەوە كرایە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا و تاوەكو ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەو پۆستەدا مایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەکەی دووری خستەوە.