سەردێڕ:

وتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری نابێت

فۆتۆ: 
2020-12-05

954 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر عێراق نابێت بەو پێیەی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان راهێنانیان پێکراوە.


وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر عێراق نابێت بەو پێیەی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان راهێنانیان پێکراوە.

وەین ماروتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا راشیگەیاندووە، تا ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنانی بە ٢٤٠ هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، بۆیە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی ئەوتۆی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش نابێت.

باسی لەوەشکردووە، هاوپەیمانان تەنها هاوکاری لۆجیستی و هەوڵگری دابیندەکەن بۆ هێزە عێراقییەکان و لە ئێستادا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی گروپە چەکدارییەکان بەشداری ناکەن، بەڵکو تەنها ئەرکیان تەنها رێبەرییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شیکەرەوان و شارەزایانی سەربازی رایانگەیاندووە، کەمبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە مەترسی هەژموونی ئێران و سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر دەکات.

مانگی رابردوو، واشنتن بڕیاریدا ٥٠٠ سەربازی بکشێنێتەوە، لە کۆی سێ هەزار سەرباز کە لە عێراقدا هەن و فەرمانەکە لە مانگی کانونی دووەمدا جێبەجێدەکرێت.