سەردێڕ:

ئەمریکا: دەمانەوێت بوونێکى هاوسەنگمان لە عێراق هەبێت

فۆتۆ: 
2020-12-05

795 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى دەیەوێت لەڕووى سەربازى و دیپلۆماسیەوە بوونێکى هاوسەنگى لەعێراقدا هەبێت.


وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى دەیەوێت لەڕووى سەربازى و دیپلۆماسیەوە بوونێکى هاوسەنگى لەعێراقدا هەبێت.

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا باسى لەوەکرد، واشنتۆن کار لەسەر راستکردنەوەى بوونى سەربازیى و دیپلۆماسى لەعێراقدا دەکات و ناشیەوێت رێکخراوى داعش بگەڕێتەوە بۆ عێراق یان ئێران هەژموونی خۆى بەسەر بەغدادا بسەپێنێت.

هاوکات، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ستایشى هەوڵەکانى وڵاتانى کەنداویشی کرد بۆ سەرخستنى حکومەتەکەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق.

پۆمپیۆ ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمریکا بۆیە قاسم سلێمانى کوشت تاکو هێڵێکى سوور پیشانى ئێران بدات، دەشڵێت، فشارە زۆرەکانى ئەمریکا لەڕووى سیاسى و ئابورییەوە تارانى لە چواردەورەکەى دابڕیوە.

ئەم وتانەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەکاتێکدایە، ماسيۆ تويلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هەواڵی کەمکردنەوەی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی راگەیاند و وتیشی، باڵيۆزخانەکەیان بەردەوامى بە كارە ئاساييەكانى خۆى دەدات، پێشتریش وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەوەکالەت رایگەیاندبوو، تاکو ١٥ى کانونى دووەمى ساڵی داهاتوو، ژمارەى هێزەکانیان لە عێراق لە نزیکەی چوار هەزارەوە بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەمدەکەنەوە.