سەردێڕ:

جۆ بایدن لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەڵوێستی خۆی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-12-03

3691 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، نیازی وایە بە زووترین کات دەست بە دانوستانی نوێ لەگەڵ ئێران بکات و تێیدا سعودیە و ئیماراتیش بەشداری بکەن.


جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، نیازی وایە بە زووترین کات دەست بە دانوستانی نوێ لەگەڵ ئێران بکات و تێیدا سعودیە و ئیماراتیش بەشداری بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی نیۆرک تایمزی ئەمریکی، جۆ بایدن باسی لەوەکردووە، دەیەوێت دانوستانەکان لەگەڵ ئێران فراوانتر بکات، ئەوەش بە بەشداریپێکردنی، ئەو وڵاتانەی کە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥یان واژۆنەکردووە.

جۆبایدن ئاماژەی بەوەش کردووە، باشترین رێگا بۆ بەدەستهێنانی جۆرێک لە سەقامگیریی لە ناوچەکەدا، ئەوەیە کە گرنگی بە بەرنامە ناوکیەکەی ئێران بدرێت.

راشیگەیاندوە، دوای ئەوەی واشنتن و ئێران بە راوێژ لەگەڵ هاوکار و هاوپەیامانەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ رێکەوتننامە و دانوستاندن، بەدواداچوون بۆ درێژکردنەوەی سنورداری ناوکی ئێران دەستپێدەکەن و بەرنامە موشەکییەکەی ئێران چارەسەر دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی پێنج کۆ یەک، واتا ئەمریکا و ڕوسیا و بەریتانیا و فەرەنسا و چین و ئەڵمانیا، ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا تاکلایەنە لە ساڵی ٢٠١٨ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزای ئابوری توندی خستە سەر ئێران.