دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران سعودیەی بە تێوەگلان لە کوشتنی زانا ئەتۆمیەکەی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، "ناکرێت بومەلەرزە و لافاو لە ئێران رووبدات و بڵێن هۆکارەکەی سعودیەیە".

ئەمڕۆ سێشەممە، عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە لە تویتێکدا رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی لە تیرۆرکردن ناکەین و ئەو بابەتە بەشێک نییە لە سیاسەتی سعودیە".
لەلایەکی دیکەوە، عەبدوڵا موعەلەمی باڵیۆزی هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچکات پشتیوانی لە سیاسەتی تیرۆرکردن ناکات و لەدەستدانی زانایەکی موسڵمان خەسارەتێکی گەورەیە بۆ جیهانی ئیسلامی.
هاوکات، داوای لە ئێران کرد پشودرێژبێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات و نەکەوێتە ژێر کاردانەوەیەک کە هیچ ئەنجامێکی نەبێت و پێویستە ئێران نیەتباشی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بسەلمێنێت.
لە پاش کوشتنی موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پەنجەی تۆمەتی بۆ هەریەک لە ئەمریکا و سعودیە و ئیسرائیل راکێشا.
باسی لەوەشکردبوو، کە ئەو کردەوەیە بە پلانێکی سعودی، ئەمریکی و زایۆنی ئەنجامدراوە.