فۆتۆ:
2020-12-01
5461 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "بێمەنەتن بەرامبەر بە پارتی لە حکومەتدا بن یان ئۆپزسیۆن بن و هیچ هەڕەشەیەک لە پارتی قبوڵ ناکەن."
هۆشیار عومەر ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "گۆڕان لەسەر بنەمای ناڕازیبوون لە حکومڕانی پارتی و یەکێتی دروستبووە"، دەشڵێت، "بە پارتیمان وتووە لە رابردوودا بۆ چاکسازی بەشداری لە حکومەت دەکەین نەک بۆ پۆست و لە ئێستادا حکومەتیش ئەو چاکسازییەی پێ ناکرێت."
راشیگەیاند، "گۆڕان بەهۆی بەشداریکردنی لە حکومەت باجێکی زۆری داوە لە ناو خەڵکدا و بەڵام بەشداریکردنمان لە حکومەت بۆ بێدەنگبوون لە قوت و موچەی خەڵک نییە."
باسی لەوەشكرد، "پارتی نابێت بە زمانی هەڕەشە قسە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا بکات و هیچ هەڕەشەیەک لە پارتی قبوڵناکەین."
ئەوەشی خستەڕوو، "بێمنەتین بەرامبەر بە پارتی لە بەشداریکردنمان حکومەتدا و ئێمە بۆ چاکسازی لە حکومتداین، پارتی بەرپرسیاری سەرەکیە لە حکومەتدا چونکە ئەوان زۆرینەن لە حکومەت و پەرلەماندا."
ئاماژەی بەوەشكرد، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە گۆڕان و یەکێتی بە یەک لیست بەشداری هەلبژاردنەکاندا بکەن."
لەلایەکی دیکەوە، عەلی عەونی ئهندامى سهركردایهتیى پارتى رایگەیاندووە، "دەستی یەکێتی و گۆڕان کەشفە و شەرەفمەندییە لە حکومەت بکشێنەوە و حکومەت بۆ پارتی جێبهێڵن."
باسی لەوەشکردووە، "ئهو حزبانه له لایهك له کوردستان لە خهمى موچه دان و له لایهكى تریشهوه له بهغدا خهریكن موچه ببڕن، هەرگیز تهپڵ لێدان و جنیۆ و قسهى ناشیرین كارى كهسانى موئهدەب نییه، ئهوان وا ههست دهكهن ئهگهر تهپڵ لێ بدهن، كهواته ههن، ئهو تهپڵ لێدانهیان دهبوو له پهرلهمانى عێراق بوایە نهك لە كوردستان، لهوێ موچه دهبڕن و لێرهش سینگیان دەردەپەڕێنن."
ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی كۆچی گەنجان و پرۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان داوایان کرد پرسە هەنوکەییەکان و پرسی موچە بخێتە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە بۆیە گرژی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەماندا دروستبوو.