سەردێڕ:

ئایا ئێران تۆڵەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی دەکاتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-12-01

5283 جار خوێندراوەتەوە

لە راپۆرتێکی شیکاریدا ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە تیایدا هاتووە، تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە زانا و کەسی یەکەمی چەکی ئەتۆمی ئێران، لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، ژمارەیەک پرسیار بەدوای خۆیدا دەهێنێت، گرنگترینیشیان بریتییە لەوەی ئایا ئێران لەبەرامبەر تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکەیدا، چی دەکات؟


لە راپۆرتێکی شیکاریدا ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە تیایدا هاتووە، تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە زانا و کەسی یەکەمی چەکی ئەتۆمی ئێران، لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، ژمارەیەک پرسیار بەدوای خۆیدا دەهێنێت، گرنگترینیشیان بریتییە لەوەی ئایا ئێران لەبەرامبەر تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکەیدا، چی دەکات؟

ئایا ئێران تۆڵەی تیرۆرکردنی فەخریزادە دەکاتەوە؟

لە راپۆرتەکەی ماڵپەڕی گاردیاندا باس لەوەکراوە، کە کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران - عێراق لەساڵی ١٩٨٨دا، دەستپێکی مێژوویەکی پڕ لە ئاڵانگاری و سەرهەڵدانی ململانێ راستەوخۆ و ناراستەوخۆکان بوو لە نیوان ئێران و ئەو واتانەی لە دژی بوون، ئێرانیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی پشتی بە درووستکردن و پاڵپشتییکردنی گروپە چەکدارییەکانی وەک حزبوڵا دەبرد و هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندی و هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تاران سەردەمی دۆناڵد ترەمپ بە قۆناغێکی راگوزەری سەیر دەکات و جێهشتنی کۆشکی سپی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە و هاتنە سەر حوکی ئیدارەی نوێی جۆ بایدن هیوایەکی نوێیە بۆ ئێران و ئامانجییەتی لەو رێگایەوە بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی بگەڕێتەوە، هەروەها نەهێشتنی ئابڵوقە و سزا ئابورییەکانی لەسەر نەمێنێت؛ کە ئەمەش وەک خەڵاتێکی زێڕین وایە بۆ ئێران.

ئایا تییرۆرکردنەکە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل؟

ماڵپەڕەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا نووسیویەتی، لەکاتێکدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە درەنگانێکی شەودا لەلایەن فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکاوە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و کەسایەتی بەهێزی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیرۆرکرا و دواتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بەفەرمانی ئەو سولەیمانی کوژراوە"، بەڵام لە تۆڵەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا، ئێران تەنها بە بۆمبارانکردنی چەند پێگەیەکی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەڵامی تیرۆرکردنی فەرماندە باڵاکەی دایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدا، ئەمریکا لەمێژە باسی لەوەکردووە کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل؛ ئەوا ئەمریکا وەڵامی دەداتەوە.

بژاردەکانی بەردەم ئێران چین؟

ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی، یەکێک لەو بژاردانەی کە باس دەکرێت، بریتییە لەوەی لە رێگای گروپەچەکدارییەکانی سەر بە ئێرانەوە، وەک حزبوڵا، ئێران هێرشی سەربازی و موشەکی ئاراستەی سنورەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سوریا و لوبنان و تەنانەت بەئامانجگرتنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلیش دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەم جارەیان جیاوازبێت لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و ئەمجارە سنوردار بێت.

بەڵام لەگەڵ سنورداربوونی وەڵامەکانی ئێران لەبەرامبەر کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی، لە دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدنەوە، رەنگە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

ئێوارەی هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم، موحسین فەخری زادە سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە و تەکنەلۆژیای وەزارەتی بەرگری ئێران لە تاران کوژرا و لەیەکەم کاردانەوەیدا دەسەڵاتدارانی ئێران ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد.

فەخریزادەی تەمەن ٦٢ ساڵ لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی رۆژئاوا بە باوکی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی ئێران ناسێندراوە و باس لەوە دەکەن بەرپرسی چەندین پرۆژەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بووە بۆ وڵاتەکەی.