سەردێڕ:

ئیتاڵیا ١٢ ملیۆن دۆلار پێبژاردنی بە کۆمپانیای ئەپڵ کرد

فۆتۆ: 
2020-12-01

1751 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئایفۆنەکانیەوە حکومەتی ئیتاڵیا ١٢ ملیۆن دۆلار غرامەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، حکومەتی ئیتاڵیا بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و درۆکردن بۆ مەبەستی بازرگانی" بە بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار کۆمپانیای ئەپڵی غرامە کرد.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە ئەپڵ تەواوی زانیاریەکانی لەسەر تایبەتمەندی ئایفۆنەکانی بڵاونەکردووەتەوە و تەنها ئەو زانیاریانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەبنە هۆی زیادکردنی فرۆشی کۆمپانیاکە و بۆ زانینی راستی تایبەتمەندیەکانی لە ناو تاقیگەدا ئامێرەکان تاقی کراونەتەوە.

ئەم غەرامەیە دوای ئەوە دێت کە ئەپڵ بڕی ١١٣ ملیۆن دۆلاری بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسی خاو بوونەوەی ئایفۆنەکانی لە ئەمریکا دانا.