سەردێڕ:

ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا لەکەناڵێکی کوردیەوە دەردەکەونەوە

فۆتۆ: 
2020-11-30

27496 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو هونەرمەندی دیاری کۆمێدی ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بەم نزیکانە لەکەناڵێکی کوردیەوە دەردەکەونەوە.

لەوەرزی نوێی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی دوودا، کەبڕیارە بەمنزیکانە دەست پێ بکات هەردوو هونەرمەند ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بەهاوبەشی دەیان هونەرمەندی کورد بەشداری دەکەن، لەبەشی دووەمی بەرنامەی کۆمیدی پەتریپۆت.

لە ساڵی نوێدا بەرنامەی پەتریپۆت بە فۆڕمێکی جیاوازتر لە پێشوو لە کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو دەستپێدەکاتەوە.

پەتریپۆت یەکێکە لەدیارترین ئەو بەرنامە کوردیانەی کەتائێستا پەخشکرابێت و کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو لەنێو بینەری کوردیدا.