سەردێڕ:

کاتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر موچە دیاریکرا

لەسەر پرسی موچە
فۆتۆ: 
2020-11-30

8668 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی موچەوە کۆدەبێتەوە و دوای دروستبوونی مشتومڕیش لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران پەخشی پەرلەمان راگیرا.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی موچەوە کۆدەبێتەوە"، لە دانیشتنەکەدا بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان داوایان دەکرد، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بڕگەیەکی لەسەر موچە تیادا بووایە وەک لە پێشتردا ٣٧ پەرلەمانتار داوایان کردبوو.

هاوکات، لە دانیشتنەکەدا گرژی و مشتومڕ لە نێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان دروستبوو و دواتریش پەخشی راستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمان راگیرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان لەسەر پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی ديکەش بکات.