فۆتۆ:
2020-11-30
740 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان لەسەر پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی ديکەش دەکات.
بەپێی خشتەی کاری پەرلەمان بڕيارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، لە بڕگەی يەکەمدا خوێندنەوەی يەکەم دەکات بۆ پێشنيازە ياسای پەروەردە و خوێندن، هاوکات پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان لە هەرێم.
لە بڕگەی دووەمدا، خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە بڕگەی سێيەمدا، بیرۆكه‌ى په‌رله‌مانتار شنۆ ئه‌شقى په‌یوه‌ست به ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.