سەردێڕ:

لەبارەی هاتوچۆکردن لەسەر رێگای سلێمانی - هەڵەبجە هۆشداری دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-11-30

7304 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، کە لە رێگای جوتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و داواکارن بە وریاییەوە شۆفێران شۆفێرى بکەن.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە رایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، کە لە ناوچەی شارەزوور و بەتایبەت لە رێگای جوتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و ئاستی بینین کەمە بۆیە پێویستە بەوریاییەوە شۆفێران شۆفێری بکەن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارن لە شۆفێران رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی رێگەپێدراو.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ماوەى چەند رۆژێکە شەپۆلێکى بەفر و باران بارین زۆرینەی ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.