سەردێڕ:

بایدن قاچی شکا و ترەمپ تویتی لەسەر کرد

فۆتۆ: 
2020-11-30

17963 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای ئەوەی لەکاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەیدا پاژنەی پێی توشی سوڕان بوو، هاوکات، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بایدن خواست.

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ سەگەکەی پاژنەی پێی توشی سوڕان بووە و لەلایەن تیمەکەیەوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

دوای ئەوەی لە تیشکدا دەریشکەوتووە لەقاچی راستی بایدندا شکانێکی سوک هەیە، کیڤن ئۆکۆنۆری پزیشکی تایبەتی بایدن دوای لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کردووە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک پێڵاوێکی پزیشکی لەپێبکات.

لای خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ڤیدیۆی ساتی هاتنە دەرەوەی بایدنی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و هیوازی زوو چاکبوونەوەشی بۆ بایدن خواست.

هاوکات، نوسینگەی راگەیاندنی جۆ بایدن بڵاویکردەوە، بایدن لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەی قاچی وەرگەڕاوە و ئازار بە جومگەی پێی کەوتووە، دەشڵێت، تەندروستی بایدن باشە و مایەی مەترسی نییە و هەموو پشکنینێکیشی بۆ کراوە.

لە ٣ی ئەم مانگەدا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تیایدا جۆ بایدن بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا راگەیاندرا و دوای سێ هەفتە لە هەڵبژاردنەکان ئیدارەکەی ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە هەڵکرد بچنە کۆشکی سپی.