سەردێڕ:

ژنێکی کورد ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

فۆتۆ: 
2020-11-29

40427 جار خوێندراوەتەوە

رۆشی قاسم، ژنە بەتەمەنێکی لەدایکبووی ساڵی ١٨٨٧و لە ئێستادا لە کەمپی "کەپرتو"ی پارێزگای دهۆک ژیان دەگوزەرێنێت.

رۆشی قاسم، هەرچەندە تەمەنێکی زۆری کردووە بەڵام زۆری تەمەن کاری نەکردووەتە سەر ئاستی یادەوەری ئەو و چیرۆک و بەسەرهاتەکانی جەنگ، ئاوارەیی، ماڵوێرانییەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی، سەردەمی پاشایەتی عێراق و کۆماری و هەموو شەڕ و نەهامەتییەکانی دیکە لەبیرنەچووەتەوە.

ئەم خانمە ئێزیدییە، هێشتا تاڵەکانی قژی بەرەشی ماونەتەوە و تاڵی سپی تێنەکەوتووە، سەرباری ئەمەش لەهەمووی سەرنجڕاکێشتر دوای ١٣٤ ساڵ تەمەن؛ هێشتا سەردانی پزیشکی نەکردووە و تائێستاش رۆژانە هێلکە و شیر و سەوزە و میوەکان و خواردنی گۆشتی ماسیش یەکێکە لە ژەمەسەرەکییەکانی خواردنی رۆشی.

خانەوادەی ژنە ئێزدییەکە، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی رۆشی قاسم ناوی بچیتە کتێبی گینسەوە، لەو بڕوایەشدان کە رۆشی قاسم بەتەمەنترین مرۆڤی سەرزەوییە، ئەمەش دوای مردنی حانون حەلغالیبی دانیشتووی پارێزگای میسانی عێڕاق، کە تەمەنی لە ١٠٠ ساڵ زیاتر بوو. 

لەپێش سەرهەڵدانی گروپی چەکداری داعش و داگیرکردنی شنگال، رۆشی پشتی بەکاری کشتوکاڵکردن و چاندنی سەوزە و میوە دەبەست، رۆژانە خۆی سەرقاڵی کارەکانی رۆژانەی خۆی دەبوو، سەرباری زۆری تەمەنەکەی.