سەردێڕ:

لە ئیسرائیل سەربازیی بۆ ژنان زۆرەملێیە و ٪٣٣ی سوپای وڵاتەکەيان پێکدەهێنن

فۆتۆ: 
2020-11-29

4163 جار خوێندراوەتەوە

 ئیسرائیل تەنها بەبوونی کێشە بەردەوامەکانی لەگەڵ فەڵەستین نەبووەتە جێی سەرنجی جیهان، بەڵکو بە بوونی سەربازیی زۆرەملێش بۆ ژنان، خۆی لە وڵاتانی دیکە جیاکردووەتەوە، بەوەی هەر ژنێکی ئەو وڵاتە دەبێت دوو ساڵ ببێتە سەرباز.

بەهۆی ئەو یاسایەشەوە، رێژەی ژنان لە سوپادا زۆرە و ٪٣٣ی سوپای وڵاتەکە پێکدەهێنێت. 

ئیسرائیل ٧٢ ساڵە دەوڵەتە، سوپاکەى یەکێکە لە بەهێزترین سوپاکانى جیهان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ناوبەناو بەشێوەى جیاواز روبەڕوى هەرەشەى نەیارەکانى دەبێتەوە، ئەویش ئیسڕائیلە.

دانیشتوانى ئەم وڵاتە، نزیکەی هەشت ملیۆن کەسە، کە رێژەی ٪٠،١١ی دانیشتوانی جیهان پێکدێنن.

ئیسرائیل سوپاکەى لە ریزبەندی ١٥ بەهێزترین سوپاکانى جیهاندایە و ئەوەى ئەم سوپایە لە سوپاکانى دیکەى جیهان جیادەکاتەوە ئەوەیە، کە ژنان دەبێت بە ناچارى بڕۆنە خزمەتى سەربازییەوە.

ئەم سوپایە، زیاتر لە ٧٨٠ هەزار سەربازی هەیە، کە ١٧٠ هەزاریان ئامادەى شەڕن، زیاتر لە ٥٥٠ هەزار سەربازیی یەدەکیشى هەیە.

ژمارەی ئەو کەسانەی لەو وڵاتەدا بۆ خزمەتی سەربازی دەگونجێن نزیکەی سێ ملیۆن کەس دەبێت.

لایەنێکى جیاوازى ئەم سوپایە، کە بە تەواوەتى جیاى دەکاتەوە لە سوپاکانى دیکەى جیهان، بوونى رێژەى ژنانە لەناو سوپادا، چونکە تەنها وڵاتە لە جیهاندا خزمەتی سەربازی بۆ ژنان سەپاندووە، کە هەر ژنێک دەبێت بۆ ماوەی ٢٤ مانگ واتا دوو ساڵى تەواو خزمەتی سەربازی بکات، هەندێک جاریش بەهۆی هاوسەرگیری یان دووگیانی، لە سوپا دەبەخشرێن.

ژنانی ئیسڕائیل ٣٣% سوپای وڵاتەکەیان پێكدەهێنن، بەجۆرێک بەشێک لەو ژنانە تا پلەیەى بەرزى سەربازى رۆشتوون و بوون بە ئەفسەر و سەربازی لێهاتوو.

بودجەی بەرگریی ئەو وڵاتە بە ١٥.٥ ملیار دۆلار دەجەمڵێنرێت و ئەو سوپایە لە ماوەى رابردوودا توانیوویەتی، لەو شەرانەى روبەڕوى وڵاتەکە بووەتەوە، سەرکەوتوو بێت.

File:Flickr - Israel Defense Forces - Female Soldiers Take a Break in the  Desert Sun.jpg - Wikimedia Commons

The Israel Defense Forces | My Jewish Learning
ইসরাইলের মহিলা সেনা, সন্ত্রাসবাদীরাও এদেরকে দেখে কাঁপেন,দেখুন আপনিও…